له هه‌ولێر كارگێرێكی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی و به‌رپرسی كۆمیته‌ی داره‌تووی یه‌كێتی و ده‌یان كادر په‌یوه‌ندیان به ریزه‌كانی پارتییه‌وه كرد
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو ژماره‌یه‌كی زۆری كادر و ئه‌ندامانی یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی دیكه له هه‌ولێر په‌یوه‌ندیان به ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كرد، ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك كادیری یه‌كێتی له سنوری لقی 16ـی پارتی په‌یوه‌ندیان به ریزه‌كانی پارتیه‌وه كرد.
بڵند ئیسماعیل، به‌رپرسی لقی 16ی پارتی، له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه كه: “خۆشحاڵین كه پێشوازی له هه‌ڤاڵ جه‌لال ئیسماعیل، كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێر و به‌رپرسی كۆمیته‌ی 16ی داره‌تووی یه‌كێتی ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی زۆر له كادیران و ئه‌ندام و هه‌وادارانیان، كه زیاتر له 40 كه‌سن، ئه‌مه‌ش به بڕوای خۆیان په‌یوه‌ندییان به ریزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه”.
هه‌روه‌ها به‌رپرسی لقی 16ی پارتی راشیگه‌یاندووه: “ئه‌وان به مه‌به‌ستی كوردایه‌تی رێبازێكیان هه‌ڵبژاردبوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی ئه‌و حزبه‌ی تێیدا بوونه، ناتوانێ ئامانجه‌كانی ئه‌وان بهێنێته دی و شان بداته به‌ر قه‌یرانه‌كان، ناتوانێ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بێ و نوێنه‌رایه‌تیی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك بكا له به‌غدا، بۆیه مافی شه‌رعیی خۆیانه كه رێبازێكی تر هه‌ڵبژێرن، كه بتوانن ئه‌و ئامانجانه‌ی خه‌باتیان بۆی كردووه، له‌و حزبه‌دا بیبینن، كه رێبازی پارتی و بارزانییە”.