مه‌سرور بارزانی له یه‌كێك له بنكه‌كانی پیرمام ده‌نگی دا
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١٠ی ١٠ی ٢٠٢١، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له بنكه‌یه‌كی تایبه‌تی پیرمام، ده‌نگی خۆی دا.
دوای ده‌نگدانی، مەسرور بارزانی ڕایگه‌یاند: بەشداربووین لە دەنگدان لەم هەڵبژاردنە بۆ دەستنیشانكردنی ئەو كاندیدەی كە بڕوامان پێیەتی بتوانی نوێنەرایەتیمان بكات.
گوتیشی: هیوادارم ئەم هەڵبژاردنانە لە هەلومەرج و كەشێكی زۆر ئاسایی و بە خۆشی تیپەڕێ و هەموو ئەوانەی مەرجەكانیان تێدایە بتوانن دەنگ بدەن، تا كۆتایی پرۆسەی هەڵبژاردن بە خۆشی تیپەڕێت.