پەكەكە لە میانی هێرشەكە بۆ سەر پێشمەرگە رۆژئاوا ئاماری كوژراو بریندارەكانی بڵاو كردەوە

خواكوڕك

لەمیانی هێرشی بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگەی رۆژئاوای كوردستان لەشكری ( رۆژ) سەر بە ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد _سوریا، ئەنەكەسێ، پارتی كرێكارانی كوردستان ئاماری فەرمی خۆی بڵاو كردەوە، رایدەگەێنێت، كە 7 گەریلا گوژراون، 20 گەریلای  تری سەر بەو پارتی لە هێرشەكەدا بریندار بوونە،

ئەمە لەكاتێكدایە كە تاوەكو ئێستا بەشێوەیەكی فەرمی هێزەكانی پێشمەرگەی لەشكری رۆژی رۆژئاوای كوردستان، ئاماری زیانەكانی بڵاو نەكردۆتەوە، تەنها ئەوە راگەیاندراوە كە چوار كەسیان بریندار بوونە، لە میانی هێرشەكەی پەكەكە بۆ سەر ئەوان”.

پێشتر خواكوڕك ئاشكرا كردبوو هۆكاری زیانی هێزەكانی پەكەكە لە شەڕی پێشمەرگەی لەشكری رۆژدا بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە پەكەكە هێرشبەر بووە بۆ سەریان ئەوانیش لەناو ساترەكانی خۆیان دا بوونە بۆیە زیانی زیاتر بەر هێزی پەكەكە كەوتووە، چوار كەسیشیان لێ گیراوە، 8كەسیان لێكوژراوە، چوار ئوتۆمبێلی سەربازیشیان لێ سوتێنراوە، بەڵام بەپێی راگەیاندراوەكەی پەكەكە 7 كەس لە كوژراوەكانی ئاشكرا كراوە”.

شایانی باسە بەپێی راگەیاندراوە پەكەكە لەسەر شەڕ و رووبەڕووبوونەوەکانی سنووری سنوونێ و خانەسۆر، ئاماژە بەوەکراوە کە 7 شەڕڤانیان گیانیان لەدەستداوە کەدوانیان گەریلای هەپەگەن و 20 گەریلای دیکەیش بریندارن.

 

Back to top button