لە لایەن ژمارەیەك چەكداری سەر بە یەكێتییەوە لە شارەدێی بیارەی هەورامان، كادیرێكی پارتى خه‌ڵتانى خوێن كرا.

له‌ شاره‌دێی بیاره‌ و نزیك بنكه‌ی ده‌نگدان، كادیرێكی پارتی دیموكراتی كوردستان،  به‌ناوى “لوقمان ساڵح” له‌لایه‌ن ژماره‌يه‌ك چه‌كدارانی یه‌كێتییه‌وه‌ لێیدرا و برینداركراوه‌،”

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پێشتر به‌رپرسێكی یه‌كێتی هێزی چه‌كداری بردووه‌ته‌ نزیك قوتابخانه‌ی “بیاره‌ی شه‌ریفه‌” و له‌وێش په‌لاماری پێشمه‌رگه‌یه‌كی لقی 12ی پارتییان داوه‌، ته‌قه‌شیان به‌سه‌ر كادیرانی پارتی و ده‌نگداراندا كردووه‌.

به‌ گوێره‌ی ئاماری هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو، پارتی هه‌میشه‌ ده‌نگی یه‌كه‌می بیاره‌ی هێناوه‌، ئه‌وه‌ش به‌رپرسانی یه‌كێتی له‌ سنووره‌كه‌ نیگه‌ران كردووه‌ و ده‌یانه‌وێت له‌ ژێر گوشار رێگری له‌ ده‌نگده‌رانی پارتی بكه‌ن.

كادیرێكی پارتیش له‌ شوێنه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، به‌ هێزی سه‌ربازی و دژه‌تیرۆر هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك بترسێنن، بۆیه‌ گرفت بۆ پرۆسه‌كه‌ دروست بووه‌ و به‌شێكی زۆری ده‌نگده‌ران نه‌یانتوانیوه‌ ده‌نگ بده‌ن.

لاى خۆشيه‌وه‌ نۆره‌دين به‌ڵخه‌يى، به‌رپرسى ليژنه‌ى ناوچه‌ى به‌رده‌ڕه‌شى پارتى ديموكراتى كوردستان به‌ ده‌زگاى ميديايى خواكوڕكى راگه‌ياند:” خه‌ڵكى ئێمه‌ به‌ جۆشه‌وه‌ دێنه‌ سه‌ر سندووقه‌كانى ده‌نگدان دواى ئه‌وه‌ى ئه‌وان زانيان خه‌ڵكى خۆيانم ناهێنه‌ ده‌نگدان و خه‌ڵكى ئێمه‌ زۆرينه‌ دێن دواى ئه‌وه‌ى خانه‌واده‌يه‌ك كه‌ كاديرى ئێمه‌ن و مالى شه‌هيدن خوێنده‌وارييان نيه‌ كاديرێكى خۆمان له‌گه‌ڵى چووه‌ ژووره‌وه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌وان له‌به‌يانيه‌وه‌ چه‌ندان كه‌سيان چوونه‌ته‌ ژووره‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌مان زانى ميليشياكانيان كه‌ نازانم هێزى عه‌سكه‌رى ده‌نگى داوه‌ يان ئاسايش و به‌رگرى فرياكه‌وتن له‌ ژووره‌وه‌ چى ده‌كات له‌ كاتێكدا پاراستنى بنكه‌كان له‌ده‌ست پۆليسه‌ به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان زانى پێشمه‌رگه‌ى ئێمه‌ به‌ حه‌وت كه‌س لێياندا و ئاسايش ته‌قه‌ى ده‌كرد له‌ده‌ره‌وه‌ نازانم تاكه‌ى ئه‌و عه‌قله‌يه‌ته‌ى ئه‌مانه‌ له‌ بياره‌ ده‌بێت.”

Back to top button