جەمیل بایك و رەزا ئاڵتوون لە ئێرانن و هێزی زۆر كۆكراوەتەوە
خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە وەڤدێكی پارتی كرێكارانی كوردستان بە سەرۆكایەتی جەمیل بایك و یاوەری رەزا ئاڵتوون، سەردانی ئێرانیان كردووە لەگەڵ وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانی كۆبوونەوە”.
سەرچاوەیەك بەخواكوڕكی راگەیاند دوێنی وەڤدێكی پارتی كرێكارانی كوردستان بەسەرۆكایەتی جەمیل بایك و بەیاوەری رەزا ئاڵتوون، گەیشتوونەتە تارانی پاتەختی ئێران و ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەمرۆ پارتی كرێكارانی كوردستان هێزێكی زۆری هێناوەتە سەر سنوری رۆژئاوای كوردستان و باشوری كوردستان”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەتووە، هێزێكی زۆر لەژێر ئاڵای پارتی كرێكارانی كوردستان شهدادیه و هۆلێ و قامیشلۆ هاتوونەتە سەر سنوری رۆژئاوای كوردستان و باشوری كوردستان، ئەو هێزانەی هێنراوەن بە زمانی توركی و زمانی فارسی و عەرەبی قسە دەكەن، سەرچاوەكان باس لەوەش ئەو هێزانە تەنها هێزی پەكەكە نین بەڵكو ( یەكەیەكی سەر بە سوپای بەشار ئەسەد و حزب للەی لوبنانی و یەكەیەكی سوپای قودسی ئێرانین)
سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن كە ئەو هێزانە لەكاتێكدا هاتوون كە( جەمیل بایك و رەزا ئاڵتوون) ئێستا لە تارانی پایتەختی ئێرانن، پێشتریش ئەمریكا لەبارەی رادەست كردنی منبج پەكەكە تاوانبار كرد لەوەی رێگای داوە سوپای بەشار ئەسەد بچێتە ناو منبج”.