گوتهبێژى پارتى: ئێمە پشت ئەستوورین بە متمانەی خەڵکی کوردستان، پێمانوایە ئەمجارە خەڵک بە هەمان شێوەی پێشوو پشتیوانیی پارتی دەکەن
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان دهلێ: ئێمە پشت ئەستوورین بە متمانەی خەڵکی کوردستان، پێمانوایە ئەمجارە خەڵک بە هەمان شێوەی پێشوو پشتیوانیی پارتی دەکەن بۆئەوەی کورسییەکانمان کەم نەکەن و هەنگاو بۆ کورسیی زیاتر دەنێین، چونکە خەڵک پێیانوایە ئەگەر کێشەی کورد لە دەستی پارتیدا بێت، گەرەنتیکراوتر دەبێت”.
مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ئهمرۆ يهكشهممه دواى دهنگدان له كۆنگرهيهكى رۆژنامهوانيدا راگەیاند، “پێمانوایە ئەو متمانەیەی خەڵک لە رابردوودا بە ئێمەیان هەبوو، لە داهاتووشدا دەیانبێت، ئێمە پشت ئەستوورین بە متمانەی خەڵکی کوردستان، پێمانوایە ئەمجارە خەڵک بە هەمان شێوەی پێشوو پشتیوانیی پارتی دەکەن بۆئەوەی کورسییەکانمان کەم نەکەن و هەنگاو بۆ کورسیی زیاتر دەنێین، چونکە خەڵک پێیانوایە ئەگەر کێشەی کورد لە دەستی پارتیدا بێت، گەرەنتیکراوتر دەبێت”.”.
گوتەبێژی پارتی ديموكراتى كوردستان گوتيشی، دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدان نیازی یەکهەڵوێستیمان هەیە لەگەڵ لایەنەکانی دیکە، “
دهشلێت:” ‘گرنگه دوای هەڵبژاردن هەموومان پێکەوە وەکو هێزێکی کوردستانی لە بەغدا لە بەرامبەر پلان و بەرنامەی خەڵکی دیکە بووەستین، چونکە پێکەوەبوونمان پتەوبوونی پرۆسەی سیاسییە لە کوردستان و رەنگدانەوەشی لەسەر پرۆسەی سیاسیی عێراق دەبێت و هێزی ئێمە لە پێکەوەبوونماندایە، بۆیە بە دڵنیاییەوە دەرگا کراوە دەبێت و هەوڵیشمان زۆر دەبێت بۆئەوەی نێوماڵی کورد رێکبخەین بۆئەوەی بتوانین کێشە کەڵەکەبووە چارەسەرنەکراوەکانمان چارەسەر بکەین”.