د. كه‌مال كه‌ركووكى په‌يامێك ئاڕاسته‌ى خه‌ڵكى شارى كه‌ركووك ده‌كات

دكتۆرکەمال کەرکوکی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک گەرمیان پەیامێک ئاڕاستەی خەڵکی کەرکوک دەکات و ده‌لێ:  دانیشتووانی دڵسۆز و سەربەرزەکانی کەرکووک گەرمیان بڕۆن بەشداربن و دەنگی خۆتان بدەن ، ئەگەر نەچن زۆر ئەگەر هەیه کەسانی نەشیاو و شۆفینی و خاکفرۆش له شوێنی ئێوە دەنگەکانی ئێوەببەن ، “

كه‌ركووكى ده‌شلێت:” وەک ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کەرکووک – گەرمیان داوا له ئێوەی دڵسۆز وخاک داگیرکراو و تەعریب کراو جینۆسایدکراو دەکەین بڕۆن بەشداربن و دەنگی خۆتان بدەن بۆ ئەوەی دەنگە پیرۆزەتان هێلی بەرگری له مافەکانی گەل ونیشتیمانەکەمان کوردستانی خۆشەوویست له پەرلەمانی عێڕاق بەهێزتر بکەن و ڕێگا له تەعریب ونایاسایی و نادەستووری هەموو جۆرە سستەمێک بگیرێت .

 

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ى د.كه‌مال كه‌ركووكى بۆ خه‌ڵكى شارى كه‌ركووك:

دانیشتووانی دڵسۆز و سەربەرزەکانی کەرکووک گەرمیان وگشت کوردستان ، بەڕێزان بەشداربوونتان لەم هەڵبژاردنەدا زۆر گرینگ و پێوویست وپیرۆزە ، مافی خۆتانه به ئازادی وبه ئارەزووی خۆتان دەنگی خۆتان خۆتان بیدەن بەو کەسەی که باوەڕتان پێیەتی که به دڵسۆزی له پەرلەمانی عێڕاق کار بۆ پاراستنی شکۆی کوردستان ونەهێشتنی تەعریب و ستەم.

بەڕێزان بڕۆن بەشداربن و دەنگی خۆتان بدەن ، ئەگەر نەچن زۆر ئەگەر هەیه کەسانی نەشیاو و شۆفینی و خاکفرۆش له شوێنی ئێوە دەنگەکانی ئێوەببەن ، بۆیە وەک ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کەرکووک گەرمیان داوا له ئێوەی دڵسۆز وخاک داگیرکراو و تەعریب کراو جینۆسایدکراو دەکەین بڕۆن بەشداربن و دەنگی خۆتان بدەن بۆ ئەوەی دەنگە پیرۆزەتان هێلی بەرگری له مافەکانی گەل ونیشتیمانەکەمان کوردستانی خۆشەوویست له پەرلەمانی عێڕاق بەهێزتر بکەن و ڕێگا له تەعریب ونایاسایی و نادەستووری هەموو جۆرە سستەمێک بگیرێت ..

خوا یارویاوەرتان بێت .

براتان دکتۆر کەمال کەرکووکی

سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کەرکووک گەرمیان .

 

س:ktv

Back to top button