چرا شه‌ماڵ: ئاسایشی سلێمانی ژماره‌یه‌ك چاودێری هه‌ڵبژاردنى سه‌ر به رێكخراوهكهمانى ده‌ستگیر كردووه
سەرۆکی رێکخراوی بیرناس له‌شارى سلێمانى ئاشكراى كرد، ئاسایشی سلێمانی ژماره‌یه‌ك چاودێری هه‌ڵبژاردنی سه‌ر به رێكخراوه‌كه‌یانی له چه‌ند بنكه‌یه‌كی جیاوازه‌وه ده‌ستگیركردووه، تا ئێستا بێ سه‌روشوێنن.
چرا شەماڵ، سەرۆکی رێکخراوی بیرناس، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتى،” 3 چاودێری هه‌ڵبژاردن، كه سه‌ر به رێكخراوهكهمانن، له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه ده‌ستگیركراون، هه‌رچه‌نده به فه‌رمی رێكخراوه‌كه‌مان بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردن رێگه‌پێدراوه و ئه‌وانه‌شى ده‌ستگيركراون باجى چاودێريان هه‌بووه و تا ئێستا سۆراخیان نازانین و باوكی یه‌كێكیان كه بۆ سۆرخی كچه ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی چووته لای ئاسایش، به‌ڵام ئه‌ویش ده‌ستگیركراوه.
چرا شه‌ماڵ باسى له‌وه‌شكرد كه،” ژماره‌یه‌ك چه‌كدار، كه به جلی مه‌ده‌نییه‌وه له بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان بوون، چاودێرێكی ئێمه‌یان رفاندووه، شاهێدحاڵه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، كه ئه‌و چه‌كدارانه له ئاسایشی سلێمانی بوون.