پارتى: لە سلێمانی هەندێک لایەن پێشێلکاریان کردووە و، زۆر کەس لە مافی دەنگدان بێبەش بووە
کامەران غەریب،کارگێڕی لقی 4ی پارتی لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، چەندین گرفت لە پرۆسەی دەنگدان لە سلێمانی هەبووە، سکاڵامان بۆ کۆمسیۆن بەرزکردووەتەوە .
سه‌باره‌ت به به‌رێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، کامەران غەریب، کارگێڕی لقی 4ی پارتی ديموكراتى كوردستان لەشارى سلێمانی رايگه‌ياند: “گرفت لە ئامێرەکانی دەنگدان هەبوو، هەندێکیان تا کاتژمێر 12 کاریان نەکردووە، هەروەها ژمارەیەک دەنگدەر ناویان نەبوو، کە ئەمەش وایکردووە زۆر کەس لە مافی دەنگدان بێبەش بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش کۆمەڵێک پێشێلکاری لەلایەن هەندێک حزب و هاوپەیمانیێتی کراوە،
كامه‌ران غه‌ريب گوتيشى:” له رێگاى تيمى ياسايى خۆمانه‌وه چاودێرى ووردى پرۆسه‌كه ده‌كه‌ين،دژی ئەو لایەنەنانە سکاڵامان بۆ کۆمسیۆن بەرزکردووەتەوە”.