درۆیەکی زۆر گەورەیە کە دەڵێن پەیەدە نوێنەرایەتی کوردانی سووریا دەکات

خواكوڕك

وەزیری بەرگری تورکیا رایده‌گه‌یه‌نێت، درۆیەکی زۆر گەورەیە کە دەڵێن پەیەدە نوێنەرایەتی کوردانی سووریا دەکات. ئێستا ئەو رێکخراوەی لە سووریا زۆرترین خوێنڕێژی بەرامبەر کوردانی سووریا دەکات، پەیەدەیە. هەڵوێستی دوژمنکارانە نیشان دەدات دژی ئەو لایەنە کوردییانەی وەک ئەوان بیرناکەنەوە یاخود لەژێر فەرماندەیی ئەواندا نین.

فکری ئشک وەزیری بەرگری تورکیا له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، ئاگادارین په‌یه‌ده‌ له‌هه‌وڵی پێكهێنانی ناوچه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆدایه‌. ده‌زانین كه‌ جار جاره‌ بوێریی ئه‌وه‌ نیشانده‌ده‌ن، به‌ڵام هه‌ر كاتێک ئه‌و بوێرییه‌یان نیشاندابێت، گورزێكی كوشنده‌ی سوپای توركیا به‌سه‌ریاندا ده‌دات.

له‌باره‌ی په‌یه‌ده‌ له‌ سوریاش وه‌زیری به‌رگری توركیا ده‌ڵێت، پەیەدە لەوە تێگەیشتووە کە لە منبج دەرنەچێت دەردەکرێت بۆیە دەبینین لەگەڵ داعش و رژێمی بەشار ئەسەد رێککەوتووە و دەستیکردووە بەجێ بەجێ کردنی پلانێک بۆ ئەوەی ناوچەکە بۆ رژێم جێبهێڵیت. لەمبارەیەوە پێویستە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لەسەروویانەوە ئەمریکا زۆر وریا بن.

Back to top button