پارتی: دوو كورسیمان له‌ كه‌ركووك مسۆگه‌ر كرد

بەرپرسی راگەیاندنی لقی 3ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک رایگه‌یاند، دوو کاندیدمان لە هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سەرکەوتوون.

ئەحمەد خورشید، بەرپرسی راگەیاندنی لقی 3ی پارتی لە کەرکووک به‌ كوردستان 24ى رایگەیاندووه‌: دوو کاندەکەی پارتی لە هەردوو بازنەی یەک و دوو لە کەرکووک سەرکەوتوون.

راشیده‌گه‌ێنێت: شاخەوان عەبدوڵڵا زیاتر بە 30 هەزار دەنگ یەکەمی سەر ئاستی کەرکووکە و نەجوا حەمید بە زیاتر لە 10 هەزار دەنگ سەرکەوتووە.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت: له‌ پارێزگای كه‌ركوك رێژه‌ی به‌شداری ده‌نگده‌ران %43 بووە.

 

Back to top button