ده‌ستگيركردنى سه‌رپه‌رشتیاری دارایی داعش راگه‌يێندرا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/09/34-2.jpg)
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه، سه‌رپه‌رشتیاری دارایی داعش له ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ستگیر كرا.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 11-10-2021، مسته‌فا كازمی له‌په‌يجى فه‌رميى خۆى له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه رایگه‌یاند، له‌و كاته‌وه‌ی كه چاوی هێزه ئه‌منییه‌كان به ئاگابوون بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق، تۆڕی هه‌واڵگری عێراقی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات قورسترین چالاكی ئه‌نجامدا، ئه‌ویش ده‌ستگیركردنی (سامی جاسم) كه سه‌رپه‌رشتیاری راسته‌وخۆی دارایی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بوو.
هه‌روه‌ها نووسيوويه‌تى، ئه‌و كه‌سه، جێگری یه‌كه‌می ئه‌بو به‌كر به‌غدادیه كه له ساڵی 2019 كوژرا و،ناوی ته‌واوی (سامی جاسم محه‌مه‌د ئه‌لجبووری)ـیه، ناسراو به (حاجی حه‌مید)، به‌رپرسێكی باڵای رێكخراوی تیرۆریستی داعش بوو.