
كۆميسیۆن: ژماردن و جیاكردنەوەی دەنگەكان بە دەست و بە ئەلكترۆنی له‌سه‌دا سه‌د هاوتا بوون
کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق رايده‌گه‌ينێت: ئەنجامەکانی ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان لە دەنگدانی گشتیی‌دا بەدەست و ئەلیکترۆنی هاوتابوون.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 11-10-2021، جومانە غەلای گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، رايگه‌ياند:” ئەنجامەکانی ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان لە دەنگدانی گشتیی‌دا، بەدەست و ئەلیکترۆنی سەد لەسەدا هاوتابوون بوون.
جومانە غەلای راشيگه‌ياند:” پرۆسەی ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بەدەست لە سەرجەم ئەو وێستگانەی کە بە تیروپشک دەست نیشان کرابوون، ئەنجامدراوە.