جێگری میری ئێزیدیان داوای كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌كان ده‌كات له شه‌نگال
خواكوڕك
ئەمڕۆ شه‌مه 4/3/2017 ئەنجومەنی باڵای ئێزدی به‌سه‌رۆكایه‌تی حازم میر تەحسین بەگ ، جێگری میر تەحسین بەگ میری ئێزدیان له شه‌نگال كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه.
له خاڵێكی به‌یاننامه‌كه هاتووه‌كه، پێویستە هەر هێزێک کە هاتووەتە ناوچەی شنگال و قەزاکەی پاراستووە، دەستبەجێ ناوچەکە جێبهێڵێت و بچنەوە شوێنەکانی پێشووی خۆیان.
هه‌روه‌ها له‌به‌یاننامه‌كه هاتووه، نابێت ڕووداوی شەڕی براکوژی وەک دوێنی دووبارە ببێتەوە، چونکە ئێزدییەکان لەوناوچەیە کەوتوونەتە ناو کێشەکان و، نابێت بکرێنە بەشێک لە ململانێکانی قەزای شنگال.