پارێزگارى هه‌ولێر،ھەڵمەتێكى بۆ خاوێنكردنەوەی ھەولێر لە پاشماوەی پۆستەر و وێنە و ئاڵاى لايه‌نه‌كان راگه‌ياند
له‌لايه‌ن پارێزگارى هه‌ولێر ھەڵمەتێك بۆ خاوێنكردنەوەی ھەولێر لە پاشماوەی ئەو پۆستەر و وێنە و ئاڵایانە رادەگه‌يێندرا، كە لایەنەكان بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن بەكاریان ھێناون .
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 11-10-2021، رايگه‌ياند :”داوای لە کاندید و لایەنەکان ده‌كه‌ين، خۆیان ئەو بەرپرسیارەتە بگرنه ئه‌ستۆ و دەست بە کۆکردنەوەی لۆگۆ و پۆستەرەکانیان لە شوێنە گشتییەکان بکەن و ژینگەی هەولێر بپارێزن.
پارێزگاری هەولێر،گوتیشی: به‌و هه‌نگاوه كاندیده‌كان هه‌ڵوێستێكی جوان ده‌نوێنن، بۆ خۆشیان كارێكی جوانه،”
خۆشناو گوتيشى:”ئه‌گه‌ر هیچ كاندیدێكیش پابه‌ند نه‌بێت، ئه‌وا تیمه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و كاره ده‌كات.