بەپەلە .. بزوتنەوەی گۆڕان داوای لێبوردن دەکات

بزووتنەوەی گۆڕان دان بە هەڵەی خۆیان دادەنێن و داوای لێبوردن لە ئەندام و دەنگدەرانی دەکات کە نەیانتوانیوە دەنگی پێویست بە دەستبێنن.

خانەی راپەراندن-ی بزووتنەوەی گۆڕان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ: “ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەری خست؛ کاندیدەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دەنگی پێویستیان نەھێناوە و سەرنەکەوتون. لێرەوە، دوای سوپاس و پێزانینمان بۆ بانگەشەکاران و ھەڵسوڕاوانی دڵسۆز، داوای لێبوردن لە دەنگدەرانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەین و، دان بەوەدا دەنێین کە ھەڵە و کەموکوڕی لە ئێمە بووە کە سەرەڕای هەلومەرجە بابەتیەکان بۆیە متمانەی خەڵکمان بەدەستنەھێناوە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا گۆڕان رایگەیاندووە: بە راشکاوی دەڵێین کە پێویستمان بە گۆڕانکاری و بەخۆداچوونەوەی ریشەیی بزووتنەوەکە و سیاسەتەکانی ھەیە، چونکە دەنگدەرانمان ھەڵوێستیان وەرگرتووە و زۆرینەیان بایکۆتی ھەڵبژاردنیان کردووە، وەکچۆن زۆرینەی ھاووڵاتییان ھەمان شتیان کردوە. ئەم واقعە تاڵەش، پێویستی بە بڕیار و ھەڵگرتنی بەرپرسیارێتیە، ئێمە ئامادەین ئەو بەرپرسیارێتیە لە ئەستۆ بگرین و، لە نزیکترین کاتدا گۆڕانکاری ریشەیی بکەین.

Back to top button