مستەفا كازمی ده‌ستگیركردنی جێگرى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى ڕاگه‌یاند
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له ئه‌كاونتى خۆى له (تویته‌ر) باس له‌وه ده‌كات، له‌و كاته‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان كاریان بۆ پاراستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌كرد، ده‌زگاى هه‌واڵگری عێراق له ئۆپراسیۆنێكدا له ده‌ره‌وه‌ى سنوور توانیان جێگرى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى ده‌ستگیر بكه‌ن.
كازمى لهتویتهكهدا نووسیویه‌تی “ده‌ستگیركردنى سامى جاسم سه‌رپه‌رشتیارى گشتیى دارایى داعش به‌پێى ئۆپراسێونێكى هه‌واڵگرى له ده‌ره‌وه‌ى سنووردا بووه”.
لای خۆشییه‌وه شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسى له‌وه كردووه كه سامى جاسم محه‌مه‌د جهعاته عهجوز جبوورى ناسراو به ئه‌بوو ئاسیا له‌گه‌ڵ ئه‌بوو عه‌بدولقادر زوبێدى ده‌ستگیركراون.
شانه‌ی ئه‌منی له درێژه‌ى به‌یاننامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه سامى جاسم یه‌كێكه له‌وانه‌ى له‌لایه‌ن نێوده‌وڵه‌تییه‌وه داواكراوه، ئه‌و نزیكیش بووه له لیژنه‌ى ڕاپه‌ڕاندنى رێكخراوى داعش هه‌روه‌ها نزیكیشه له عه‌بدوڵا قهرداشى سه‌رۆكى ئێستای داعش.