چیا نەوشیروان مستەفا هه‌ڕه‌شه له رێكخه‌ری گشتی و خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات و داوای چۆڵکردنی گردەکە دەکات
دوای ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌یتوانی هیچ كورسیه‌كی په‌رله‌مانی له هه‌ڵبژاردن به ده‌ست بهێنێت، بزووتنه‌وه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌ك داوای لێبوردنی له ده‌نگده‌رانی كرد، به پێی زانیارییه‌كان چیا نه‌وشیراون داوای له خانه‌ی راپه‌ڕاندن و رێكخه‌ری گۆڕان كردووه كه گردی زه‌رگه‌ته چۆڵبكه‌ن.
به پێی زانیاریه‌كان له نێو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه بۆ ده‌زگای میدیایی خواكوڕك نێردراون، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چیا نه‌وشیروان مسته‌فا به ته‌له‌فۆن داوای له عومه‌ری سه‌ید عه‌لی كردووه كه ده‌ست له كاربكێشێته‌وه‌و دوای راگه‌یێندراوه‌كه‌ی بزووتنه‌كه‌ش چیا سكرتێره‌كه‌ی خۆی ناردۆته سه‌ر عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و پێی راگه‌یاندووه كه پێیوسته گردی زه‌رگه‌ته چۆڵبكه‌ن.
سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كان راشیگه‌یاند كه گرژی كه‌وتۆته نێوان پاسه‌وانه‌كانی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و سكرتێره‌كه‌ی چیا، چونكه سكرتێره‌كه‌ی چیا له به‌رده‌م ژووری رێكخه‌ری گۆڕان به ده‌نگی به‌رز هاوكاری كردووه كه ئێوه بوون گۆڕانتان وێرانكردووه و پێویسته لێره بڕۆن و ده‌ست له كاربكێشنه‌وه
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ده‌شڵێت تا ئێستا گرژی له گردی زه‌رگه‌ته به‌رده‌وامه و ئه‌گه‌ری دوورخستنه‌وه‌ی رێكخه‌ر و ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن هه‌یه.