گۆڕان دوو هەڵوێستی لەسەر رووداوەكانی هێرشی پەكەكە بۆ سەر پێشمەرگە پێشان داوە

خواكوڕك

پێشتر چەند كەسێكی سەر بەپەكەكە لە سلێمانی بەناوی كۆكردنەوەی هێزەكانی باشور دژی پارتی، بانگێشتی گشت لایانەكانیان كرد تەنها بزووتنەوەی گۆڕان وەك نوێنەرێك بەشداری بانگێشتەكەی پەكەكەی لەسلێمانی كردوو، بەیاننامەیەكیان خوێندەوە و لە بەیاننامەكەدا هێرشیان كردە سەر پارتی دیموكراتی كوردستان، بەڵام هەموو چەند كاتژمێرێك تێنەپەری گوتەبێژی ئەو حزبە، بۆ میدیاكانی سەر بەحزبكەی رایگەیاند، كە گۆڕان بێ لایان دەبێت و پشگیری هیچ لایانێك ناكات”.

لە دیدارێك دا لەگەڵ میدیاكانی سەر بەگۆڕان شۆرەش حاجی گوتەبێژی گۆڕان، رایگەیاند،بۆ خۆشنه‌كردنی شه‌ڕی كورد كوژی به ‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشتوانی هیچ هێزێك ناكه‌ین دژی هێزه‌كه‌ی‌ دیكه‌”.

گوته‌بێژی گۆڕان راشیگەیاند، هه‌ركه‌س و لایه‌نێك له‌ حاڵه‌تێكی له‌م شێوه‌یه‌دا كه‌ناكۆكی كه‌وتووەته‌ نێوان لایه‌نه‌كان له‌به‌شه‌كانی دیكه‌ی‌ كوردستان، پشتگیری له‌هێزێكیان بكات دژی هێزێكی دیكه‌، ئه‌مه‌ خۆشكردنی ئاگری كورد كوژییه‌”.

ئەمە لەكاتێكدایە دوێنێ 3 ئایاری 2017 له‌ خانه‌سۆری ناوچه‌ی شنگال هێزەكانی پەكەكە هێرشیان كردە سەر هێزی پێشمەرگەی كوردستان، شەڕ دژی پێشمەرگە دەستی پێكرد، لەلایان پەكەكەوە”.

Back to top button