مەسرور بارزانی  بۆ كاندیده‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان: داواتان لێدەکەم، کاتێك دەچنە بەغدا، بەرگری لە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانمان بکەن  

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە کاندیدە سەرکەوتووەکان دەکات و داوایان لێدەکات، لە بەغدا بەرگری لە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی گەلی کوردستان بکەن.

 

مەسرور بارزانی،سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: پیرۆزبایی لە پەرلەمانتارە نوێیه‌کان دەکەم، بۆ ئەو کەمپەینە زۆر باشەی بەرێوەیان برد.”

 

هه‌روه‌ها سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا روو له‌ كاندیده‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان دسکات و نووسیوویەتی،” پرۆسەی دیموکراسیمان بەهۆی خزمەتی ئێوەوە بەهێزە. چاوم لەوەیە لە هەرێمی کوردستان و عێراقیش پێکەوە کاربکەین، داواتان لێدەکەم، کاتێك دەچنە بەغدا، بەرگری لە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانمان بکەن.

Back to top button