هۆشیار زێباری: پارتی لایه‌نێكی سەرەکی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق دەبێت
هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگه‌یاند: پارتی لایه‌نێكی سەرەکی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق دەبێت.
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە کوردستان 24ی راگەیاند، پارتی لایه‌نێکی سەرەکی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق دەبێت و لە دوای هەڵبژاردنەکانیشەوە بە سەدان پەیوەندی بە پارتییەوە کراوە بۆ دانووستاندن و هەماهەنگیکردن.
زێباری راشیگه‌یاند، ئەگەر هەرێمی کوردستان و کورد نەبوایە پڕۆسەی هەڵبژاردن بە سەرکەوتوویی بەڕێوەنەدەچوو.
هۆشیار زێباری راشیگه‌یاندووه: له‌دوای به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌سه‌دان په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیمان بۆهاتووه و داوای ئه‌وه‌یان كردووه، حه‌زده‌كه‌ن دانووستان بكه‌ن و سه‌ردان بكه‌ن، گفتوگۆ بكه‌ن.
ده‌شڵێت، له‌چه‌ند رۆژی داهاتووش ده‌بینن ئه‌م گفتوگۆیانه ده‌ستپێده‌كات و په‌ره ده‌سێنێت، ئێمه له‌سه‌ر مێزی دانووستان ده‌بین و ژماره ده‌بین بۆ داهاتووی عێراق، لایه‌نێكی سه‌ره‌كی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌بین.