نێچيرڤان بارزانى: كاتى ئه‌وه‌يه پێكه‌وه كار بكه‌ين بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی نیشتمانيی فيدراڵى که ره‌نگدانه‌وه‌ی خواست و چاوه‌ڕوانییه‌کانی هاووڵاتی بێت
له په‌يامێكدا كه ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 12-10-2021 بڵاويكردۆته‌وه، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه، رایگه‌یاند، پيرۆزبايی سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى گشتيى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌م، ئه‌ركى هه‌موو هێز و لايه‌نه سياسييه كوردستانييه‌كانه پێكه‌وه، ته‌با و يه‌كڕيز، كار بۆ ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق بكه‌ين.”
له په‌يامه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها هاتووه، كاتى ئه‌وه‌يه پێكه‌وه كار بكه‌ين بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی نیشتمانيی فيدراڵى که ره‌نگدانه‌وه‌ی خواست و چاوه‌ڕوانییه‌کانی هاووڵاتی بێت، ده‌ستوور جێبه‌جێ بكات.”
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
هاووڵاتييانى خۆشه‌ويست..
هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق..
پيرۆزبايی سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى گشتيى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌م. ئيتر عێراق و هه‌رێمى كوردستان له قۆناغێكى تازه‌دان و ئه‌نجامه‌كانى كۆتايى هه‌ر چۆن يه‌كلايى ببنه‌وه، هه‌مووان براوه‌ن، هه‌موومان پێكه‌وه ده‌بێ خۆمان بۆ ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌ش و ته‌حه‌دييه‌كانى قۆناغى داهاتوو ئاماده بكه‌ين.
يه‌كڕيزى، ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى، كليلى سه‌ركه‌وتنمانه كه ده‌سته‌به‌رى مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، ده‌ستكه‌وته‌كان و سيستمى فيدراڵى و قه‌واره سياسييه‌كه‌ى ده‌پارێزێت. ئه‌ركى هه‌موو هێز و لايه‌نه سياسييه كوردستانييه‌كانه پێكه‌وه، ته‌با و يه‌كڕيز، كار بۆ ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق بكه‌ين، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ هێز و لايه‌نه عێراقييه‌كان هاوكار بين.
ئه‌ركى هه‌موومان له هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى عيراق ئه‌وه‌يه به روانگه و خوێندنه‌وه و تێگه‌يشتنێكى تازه و واقعبينييه‌وه، به سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموون و هه‌ڵه‌كانى رابردوو، له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كێشه‌كانى وڵات چاره‌سه‌ر بكه‌ين. كار بۆ عێراقێكى سه‌قامگير و خۆشگوزه‌ران بكه‌ين، كه تێيدا مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كان مسۆگه‌ر و پارێزراو بن، متمانه، پێكه‌وه‌يی، هاوچاره‌نووسی، هاریکاریی هاوبه‌ش، به‌رژه‌وه‌نديى گشتيى وڵات، هاوبه‌شیی راسته‌قینه، سازان و یه‌کسانی، هه‌موومان كۆبكاته‌وه.
سوپاسى هاووڵاتيان، هه‌موو هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان، داموده‌زگا ئیداری و ئه‌منیيه‌كان، ميديا و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كه‌م، كه له سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردندا هاوكار بوون. سوپاس و ده‌ستخۆشى بۆ ئه‌رك و ماندووبوونى كۆمیسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عيراق، بۆ چاودێرانى ناوخۆيى و بيانى و تيمه‌كانى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان به‌تایبه‌تی سه‌رۆک و تیمی یوونامی له عێراق و يه‌كێتيى ئه‌ورووپا و كۆمكاری عه‌ره‌بی كه چاودێريى پرۆسه‌ى ده‌نگدانيان كرد و پرۆسه‌كه به ئارامى به‌ڕێوه چوو. ئه‌مه هه‌نگاوێكى گرنگه له‌سه‌ر رێگه‌يه‌گى راست. به‌شداريمان له هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌رانمان له به‌غدا، پابه‌نديمانه به بنه‌ماكانى ديموكراسييه‌وه.
له لايه‌كى ديكه‌وه ڕێژه‌ى به‌شدارى له ده‌نگداندا په‌يامێكى روونى هاووڵاتيانه كه چاويان له ژيان و گوزه‌ر‌ان و خزمه‌تگوزاريى زياتره و مافى خۆيانه. ئه‌مه بۆ هه‌موومان له حكومه‌ت و هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ده‌بێ په‌ند و وانه‌يه‌ك بێت بۆ پێداچوونه‌وه‌ى جددى و بنياتنانه‌وه‌ى متمانه، هه‌روه‌ها ببێته هانده‌رى كار و خزمه‌تى زياتر.
ئيتر كاتى ئه‌وه‌يه پێكه‌وه كار بكه‌ين بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی نیشتمانيی فيدراڵى که ره‌نگدانه‌وه‌ی خواست و چاوه‌ڕوانییه‌کانی هاووڵاتی بێت، ده‌ستوور جێبه‌جێ بكات، دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت به‌هێز بكات، گرووپ و هێزه چه‌كداره‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ياسا كۆنترۆڵ بكات، له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و هاوبه‌شيى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق، پرۆسه‌ى سياسى راست بكاته‌وه و به‌ره‌و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ هه‌مووان، وڵات به‌ڕێوه ببات.
هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌مووان ده‌خوازم.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/10/12