سۆران: تۆمه‌تبارێك به‌بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیر كرا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/10/به‌رێوه‌به‌رایه‌تی-گشتی-نه‌هێشتنی-مادده‌ی-هۆشبه‌ر.jpg)
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كردنی تۆمه‌تبارێكی له شارى سۆران راگه‌یاند .
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده‌ی هۆشبه‌رسه‌ر به به‌رێوه‌به‌رايه‌تى گشتى ئاسايشى هه‌ولێر، رايگه‌ياند:” ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12 – 10 – 2021 ، لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه مانه‌وه لەدەڤەری سۆران توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی ( 10) دە کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( هێرۆین ) لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێك بەناوی ( د ـ أ ـ م ) .
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر راشيگه‌ياندووه:” تۆمه‌تبار دانیشتوی (حاجیاوە)یه و بەپێی ماددەی ( 25) لەیاسای ماددەهۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراوە.