كه‌ركووكييه‌كان به‌ ده‌نگه‌كانيان سزاى دوو به‌ربژێريان دا كه‌ له‌ بانگەشه‌ى هه‌ڵبژاردن هەڕەشەی سڕینەوەی کوردیان دەکرد

كه‌ركووكييه‌كان به‌ ده‌نگه‌كانيان سزاى دوو به‌ربژێريان دا كه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ى توركمان و عه‌ره‌بن و له‌ سه‌ره‌تاى بانگەشه‌ى هه‌ڵبژاردن هەڕەشەی سڕینەوەی کوردیان له‌ شارى كه‌ركووك دەکرد.

به‌پێ ى ئه‌نجامى به‌رايى هه‌ڵبژاردنى گشتى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه‌ دوێنێ دووشه‌ممه‌ 11-10-2021 كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بڵاويكرده‌وه‌ هه‌ردوو په‌رله‌مانتارى پێشووى عێراق كه‌ كانديدبوون له‌ بازنەی 3 و، بازنه‌ی 2 شارى کەرکووک به‌ناوه‌كانى نيازى معمارى ئۆغلۆ و، خالد ئه‌لمه‌فره‌جى كه‌ له‌سه‌ره‌تاى ده‌ست پێ كردنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، هەڕەشەی سڕینەوەی کوردیان دەکرد لەشارى کەرکووک تووشى گه‌وره‌ترين شكست بوونه‌ و نه‌يانتوانى ده‌نگى پێويست به‌ده‌ست بێنن و كورسى په‌رله‌مانى ببه‌نه‌وه‌ .”

هه‌ر به‌پێ ى ئه‌نجامى به‌رايى هه‌ڵبژاردنى گشتى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كورد له‌و پارێزگايه‌ توانى 6 كورسى بباته‌وه‌ و كانديدانى پارتى ديموكراتى كوردستانيش كه‌ دوو كانديد بوون شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا و نه‌جوا كاكه‌يى زۆرترين ده‌نگيان به‌ده‌ستهێنا.

Back to top button