وه‌زاره‌تى كاره‌با: ئێواره كاره‌باى نشتيمانى “ئاسایی” ده‌بێته‌وه
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراوێكی سه‌باره‌ت به ئاسایی بوونه‌وه‌ی ڕه‌وشی كاره‌با بڵاوكرده‌وه و رايگه‌ياند: لە کاتژمێر 7:00 ئێوارە بە تەواوەتی كاره‌با ئاسایی دەبێتەوە.
وه‌زاره‌تی كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند:” پرۆژەی چاکسازی لە كێڵگەی كۆرمۆڵ لە لایەن کۆمپانیای داناگازەوە بە هاوکاری لەگەڵ تیمی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان بەرەو تەواوبوون دەچێت و دۆخی کارەبا بەر لە کاتی دیاریکراودا، لە کاتژمێر 7:00 ئێوارە بە تەواوەتی ئاسایی دەبێتەوە.
وه‌زاره‌تی كاره‌با راشيگه‌ياند:” کۆمپانیای داناگاز لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆڵ کرد، کە بەهۆیەوە ناردنی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنان کەمبووەوە و لە ئەنجامدا کاریگەری بەسەر ماوەکانی پێدانی کارەبا هەبوو.