مه‌سرور بارزانى، بڕه پاره‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى له ڕانیه خه‌رج ده‌كات
فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌لێ، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕە پارەیەکی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی گه‌ڕه‌كی ده‌روازه‌ی شاری ڕانیه تەرخان کرد.
له ڕاگه‌یاندراوێكدا فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاریی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 12-10-2021 له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه،رايگه‌ياند: “له چوارچێوه‌ی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان له شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی بڕی 382 ملیۆن و 900 هه‌زار دینار دا، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی به‌شێك له گه‌ڕه‌كی ده‌روازه‌ی شاری ڕانیه”.
فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاریی راشيگه‌ياندووه،” ئه‌م بڕه پاره‌یه به شێوه‌ی نه‌ختینه و قۆناغ به قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار خه‌رج ده‌كرێت.