یوئێن بۆ عێراقیيەكان: بەزووترین کات حكومەت پێك بێنن
ئەنتۆنیۆ گۆترێس سکرتێری گشتی یوئێن جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق خۆڕاگر بن و هەموو ناکۆکییەکی هەڵبژاردن چارەسەر بکەن کە ڕەنگە لە ڕێگەی کەناڵە یاساییە دامەزراوەکانەوە سەرهەڵ بدات و بەزووترین کات حكومەت پێك بێنن.”
سکرتێری گشتی یوئێن لەوتارێکدا ستایشی هەڵبژاردنەکانی عێراقی کرد و ڕایگەیاند كە جیهان پابەندی تەواوی خۆی بۆ پشتگیریکردنی حکومەت و خەڵکی عێراق دووپات دەکاتەوە.”
س: ئهلشهرقيه