حەشدی شەعبی و یەکێتی سەرقاڵی پیلانگێڕییەکن, دەیان گەنجى کەرکووک بە چاوساغى یەکێتى دەستگیرکران

 

 

دوای ئەوەی ژمارەیەک گەنجی کورد لە دوو شەوی رابردوو بە ئاڵای کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان ئاهەنگیان بە بۆنەی سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کورستان گێڕا، لیوای ٦١ی سوپای عێراق و میلیشیاکانی حەشد بە چاوساغی چەند کادرێکی یەکێتی هەڵمەتێکی رەشبگیریان دەست پێکردووە.

بە پێێ زانیارییەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕک ئەمشەو لیوای ٦١ی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بە چاو ساغی چەند کادرێکی دیاری یەکێتی لە کەرکووک هەلیانکوتاوەتە سەر چەند گەڕەکێکی کوردنشین و دەیان گەنجی کوردیان دەستگیر کردووە.

سەرچاوەی زانیارییەکان ئاشکراشی کرد کە یەکێتی دەیەوەێت بە دروستکردنی ئاژاوە رووداوێکی هاوشێوەی ١٦ی ئۆکتۆبەر بخولقێنێت و دۆڕان و سزادانی لەلایەن خەلکی کەرکووک لە بیری خەلکی بباتەوە بۆیە هاتووە چاوساغی بۆ دووژمن بکات.

هەروەها سەرچاوەی زانیارییەکان ئاشکراشی کرد، دوای ئەوەی پارتی هاتە سەرهێل لیوای ٦١ کۆتایی بە رەشبگیری هێناو لە گەڕەکە کوردییەکقن دوورکەوتەوە، هەروەها زۆربەی ئەو گەنجانەیشی کە دەستگیر کران لەژێر فشاری پارتی ئازادکران تەنها چەند گەنجێک لە لایەن لیوای ٦١ ماون ئازاد نەکراون، پارتی ئاگاداری کردوونەتەوە لە زووترین کات ئەوانیش ئازاد بکرێن

Back to top button