پارتی لەسەر ئاڵای كوردستان لەناو توركیا نووسەرێكی نەتەوە پەرستی تورك دادگای دەكات
خواكوڕك
رۆژنامەنووسێكی توركی لەسەر سوكایەتی كردن بە ئاڵای كوردستان و سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سكاڵای فەرمی لەسەر تۆمار كرا لەناو توركیا و جیهەتی تۆماركەری سكاڵاكەش پارتی دیموكراتی كوردستان_باكوری كوردستانە”.
نوسەری نەتەوە پەرستی تورك ئەمین چۆلاشان نووسەر لە رۆژنامەی سۆزجو لە وتارێكی دا هێرش دەكاتە سەر ئاڵای كوردستان و سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەمەش نارەزایەتی بەرفرەوانی كوردانی باكوری كوردستان لێكەوتەوە، لەسەر ئەو سوكایەتیە، پارێزەرانی پارتی دیموكراتی كوردستان_ باكوری كوردستان، سكالایان لەسەر ئەو رۆژنامەنووسە تومار كرد”.