د. كه‌مال كه‌ركووكی: چەند کەسێکی یەکێتی شکستەکەیان پێ قەبووڵ نەکرا و بەرپرسن لەم دۆخەی لە کەرکووک هەیە

له‌ ئاگاداری و په‌یامێكدا، به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووك – گه‌رمیانی پارتی، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كا، ته‌قه‌ی چه‌ند كه‌سێك له‌ یه‌كێتی به‌سه‌ر سوپای عێراق و ئاهه‌نگگێڕاندا ڕه‌وشی كه‌ركووكی وا لێ كرد و بوونه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی لیوای سه‌ربازی و ده‌ستگیركردنی گه‌نجانی كورد.

دەقی راگەیەندراوەکە:..

ئاگاداریەك بۆ گەلی کوردی دڵسۆزو وخۆراگری شاری کەرکووك و گشت پێکھاتەکانی کەرکوك .

فەرمان بۆ گشت  بەرپرس و ئەندام و لایەنگرانی پارتیمان پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنوری ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوك-گەرمیان.

دوێنێ ژمارەیەك لەناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی بەچەك بەھۆی ئەو شکستەی تووشی بوونە کە چەند کورسیەکیان لەدەستدا، بەم ھۆیەوە  ئەو کەسانەی ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کەرکووک تەقەیان بەسەر سوپاو ئاھەنگێڕاندا کردووە  و کە بووە ھۆی ئەوەی حەشدی شەعبی و سوپای عێراقی و پۆلیس ، بە ناھەق لەگەڵ چەند گەنجێکی دڵسۆز بە دەست و بە قۆناخە تفەنگ ڕووبەرووی یەک ببنەوە،  لە ئەنجامدا لە لایەن ژمارەیەکی کەسی کورد وەڵام درانەوە و پاشان سوپا و پۆلیسی ئیتحادی ژمارەیەك کەسی بێتاوانیان لەو گەنجانە دەستگیر کرد.

ئەمشەو لیوای ٦١ بە ھێزێکی زۆرەوە مداھەمەی شۆڕجەیان کردووە و (٣٥) لاوی کوردی بێتاوانیان لە شورجە دەستگیر کردووە !! و لە ڕەحیماوەش (٢٩) کەسیان دەستگیرکردووە !!موبایلەکانیان دەپشکنن.

بۆیە ئێمە وەکو ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوك-گەرمیان  بەم پەیامەمان داوا دەکەین لە گشت دڵسۆزانی شاری کەرکوك کە  بە ھەند وەری بگرن:-

1- داوا دەکەین لە گشت بەرپرس و کادرو ئەندام و لایەنگرانی پارتیمان و گشت دانیشتوانی دڵسۆز و  کوردە سەربەرزەکانی شاری کەرکوك و گەرمیان بە ھەموو توانایان ئارامی بپارێزن و چاوکراوە بن ، نەبادا تێکدەران فیتنەیەكەیان سەربگرێت و ھەموو لایەك تێدا  توشی زیانبن.

2- لەھەمان کات داوا  لە فەرماندەی عەملیات و سوپای عێراق و پۆلیسی محەلی کەرکوك دەکەین بە ھێمنی و ئارامی بە ئەرکی خۆیان وەکو پێش ھەڵبژاردنەکان ھەڵسن.

3- بەم شێوەی ئێستا و تێکدانی ئارامی لە ھاوڵاتیانی کوردی شارەکە ، ڕێگای  چارەسەر نیەو بە پێچەوانەوە دەبێتە ھۆی ئاڵۆزی زیاتر..

4- بەھەمان شێوە  داوا لە پارتییە دڵسۆزەکان و خەڵکی بە شەرەفی شاری کەرکووک دەکەین ھێمنی بپارێزن و دان بەخۆیاندا بگرن و ھاوکار بن بۆ پارستنی ئارامی .

5-  بۆ ئەوەی با ئەو ژمارە تێکدەرانەی ناو  یەکێتی نەبنە ھۆی تێکدانی دڵخۆشی ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی کە بەدەست ھاتووە  و نەبێتە  ھۆی ھیچ ڕوداوێکی دڵ تەزێن لە شارە خۆشەویستەکەمان کەرکوك .

6- کەسانێك لە ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەم ئاژاوەیان دروست کردووە بۆ ئەوەی ئێوەی دڵسۆز و نیشتیمان پەروەریش پەلکێشی ناو ئەم کێشەیە بکەن.

7- دووبارە داوا لە سوپا و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە کەرکووک بە گشتی دەکەین ھێمنانە مامەلەی دروست لەگەڵ خەڵکی شاری کەرکووک بکەن و کۆتایی بە مداھەمەکانتان بێنن بۆ ئەوەی ئەزیەتی  دانیشتوانەکانی شارەکە نەدەن و گشت دەستگیرکراوان بەزوترین کات ئازاد بکەن ، بۆ ئەوەی بەرژەوەندی ھەموو لایەک و گیانی ھەموو خەڵک و سەقامگیری شاری کەرکوکی دڵی کوردستان بە باشی پارێزراو بێت.

دکتور کەمال کەرکوکی

سەرۆکی ئەنجومەنی کەرکوك -گەرمیان

Back to top button