شاخەوان عەبدوڵڵا: بەڵگەمان هەیە لایەنێکی سیاسی هەوڵی تێکدانی ئاهەنگەکەی پارتی داوە … ئهمرۆ گهنجهكان به ههوڵى سهركردايهتى پارتى ئازاد دهكرێن
لهنێو شارى كهركووك، شاخهوان عهبدوڵڵا،کاندیدی سەرکەوتووی پارتی لە کەرکووک ڕایگەیاند، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی ئەو پشێویەی کەرکووک و دهشلێت:”بە خۆشحاڵییەوە ئەو گەنجانە ئەمڕۆ ئازاددەکرێن، دوای هەوڵەکانی سەرکردایەتیی پارتی”.
كهمێك پێش ئێستا، شاخەوان عەبدوڵڵا کاندیدی سەرکەوتووی پارتی لە نێو شارى کەرکووک کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە دۆخی کەرکووک سازکرد و گوتى: سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەت لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی دۆخی کەرکووک و بە خۆشحاڵییەوە ئەو گەنجانە ئەمڕۆ ئازاددەکرێن، دوای هەوڵەکانی سەرکردایەتیی پارتی”.
شاخەوان عەبدوڵڵا گوتيشى: لەکاتی ئاهەنگێڕانی ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک چەند گێرەشێوێنێک لەلایەن لایەنێکی دیکە کە بەرگەی دۆڕانییان نەکرد خۆیان خزاندە نێوو ئاهەنگەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان و بۆ پشێوی دروستکردن و تێکدانی ئاهەنگەکە.
ههر له كۆنگره رۆژنامهوانييهكهى شاخەوان عەبدوڵڵا گوتی: هیچ کاتێک بێ بەڵگە قسەمان نەکردووە و بەڵگەی تەواومان لایە و ڕادەستی لایەنی پەیوەندیداری دەکەین کە بەشێک لە کادیر و ئەندامانی دەزگا ئەمنییەکانی لایەنێک خۆی خزاندووەتە نێو ئاهەنگی ئەندامان و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان چەکی بەرانبەر خەڵکی مەدەنی و هێزە چەکدارەکان بەکارهێناوە بۆ دروستکردنی پشێوی و تێکدانی دۆخی کەرکووک”.
ئهو كانديده سهركهوتووهى پارتى له شارى كهركووك گوتیشی:ئەو دۆخە چارەسەر دەکرێت و جارێکی دیکە ڕێگەی نادرێت شتێکی لەم جۆرە دووبارەببێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیدان بۆ چارەسەرکردنی بارودۆخی کەرکووک.
ههر ئهمرۆ چوارشهممه، 13-10-2021، مهسرور بارزانى، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامدا و بڕیاردرا بە ئازادکردنی هەموو دەستگیرکراوان و ئارامکردنەوەی بارودۆخی کەرکووک.