بە زیاتر لە 698 ملیۆن دینار ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێن
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەینێت : بە زیاتر لە 698 ملیۆن دینار ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێن
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا کە لە پەیجی فەرمیی خۆی بڵاویکردۆتەوە تێداهاتووە:” جێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان لە شار و شارۆچكەكان لەلایەن دامودەزگەكانی شارەوانی بەردەوامە و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش لە دوو فەرمانی جیادا بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 698 ملیۆن دینار بۆ تەواوكردنی 11 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر.
وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار راشیگەیاند:” كۆی گوژمەكە لەسەر ڕێژەی %15ی داهاتی شارەوانیی هەولێرە بە مەبەستی جێبەجێكردنی 11 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە بواری كۆنكرێتكردن و كڕینی ئامێری فریزبڕین و قیڕتاوكردنی شەقام و گۆڕەپان و دروستكردنی شەقامی نوێ لە چەند گەڕەكێكی شاری هەولێر،
دەشلێت:” ئەو بڕە پارەیە بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییەكانی تایبەت بە داهات خەرج دەكرێت.