هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین خرايه ڕوو
پارێزگاری هەولێر دهلێ، ناردنی بەنزین لە بەغداوە گرفتی تێکەوتووەو لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە، دهشلێت: لە ئایندەیەکی نزیکدا گرفتەکان چارەسەر دەکرێن.
ئهمرۆ پێنج شهممه، 14-10-2021، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، لهبارى گرانبوونى نرخى بهنزين گوتى: “گرانبوونی نرخی بەنزین لە تەواوی هەرێمی کوردستانە و تەنها هەولێر نییە، لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بەردەوام لەسەر خەتین”.
پارێزگارى ههولێر،گوتیشی: “لەناوخۆ هەر کەسێک بیەوێت ئەو بابەتە بقۆزێتەوە و ئیسغلالی بکات، بە دڵنیاییەوە ئیجرائاتیان لەگەڵ دەکرێت، بەڵام بەرزبوونەوەی نرخ لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە”.
پارێزگاری هەولێر، زياتر گوتی: “وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە بەغداوە کردووە و ئەو بڕیارە وەکخۆیەتی، هەندێک گرفت دروستبووە، دڵنیایی دەدەین ئەو گرفتانە لەنێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق چارەسەر دەکرێن”.