سلێمانى: پاسەوانێکی دەروازە سیتی، له‌لايه‌ن کوڕی بەرپرسێکی یەکێتى دەکوژێت
شەوی رابردوو لەشاری سلێمانی پاسەوان و کارمەندی پرسگەى دەروازە سیتى، لەلایەن کوڕی بەرپرسێکی یەکێتییەوە دەکوژرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه ڕاگه‌یاند:له سلێمانی شه‌وی ڕابردوو، نزيك له كاتژمێر 12ـه كه‌سێك ده‌چێته پڕۆژه‌ی ده‌روازه سیتی و داوای ناونیشانی ماڵێك ده‌كات، به‌ڵام كارمه‌ندی سكویریتیی پڕۆژه‌كه پێی ده‌ڵێت لێره نییه و ئه‌ویش ده‌یه‌وێت به‌زۆر بچێته ژووره‌وه، له‌لایه‌ن سكویریتییهكانهوه ڕێی لێ ده‌گیرێ، پاشان ئه‌و كه‌سه كه كوڕی به‌رپرسێكی یه‌كێتییه، ده‌چێته ماڵه‌وه و ده‌مانچه ده‌هێنێت و سكویریتیی ده‌روازه‌ى سیتی ده‌كوژێت.”
سه‌رچاوه‌كه راشيگه‌ياند:” دواتریش كوشتنى پاسه‌وانه‌كه بکوژەکە هەڵ دێت كه كورى به‌رپرسێكى يه‌كێتيه “.
به‌پێ ى لێدوانى سه‌رچاوه‌كه ئه‌و كارمه‌نده‌ی له‌لایه‌ن كوڕی به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی كوژراوه، ناوی “هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د كاكه‌برا”،.