ئەو پێنج كەسەی كە پەكەكە ویستی پێشمەرگە بیانكوژێت رادەستی خانەوادەكەیان كرانەوە

خواكوڕك

سەربەست لەزگینی بەرپرسی میحوەری شنگال لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانی دا لەسەر هێرشی پەكەكە بۆ سەر هێزی پێشمەرگە، دەلێت ئامانجی پەكەكە لەو شەڕە دا ئەوە بوو كە تەقە لە هێزی پێشمەرگە بكات، دوایش خەڵكی شنگال بهێنێتە بەردەمی خۆی تا پێشمەرگە بیانكوژێت، ببێتە هۆی دووبەرەكی لەنێوان پێشمەرگە و خەڵكی شنگال، بۆیە دەلێت دەبێت پەكەكە دەست لەو گەمە منداڵبازاریە هەڵگرێت، ئەگەر ئێمە شەڕی پەكەكە بكەین دەلێن پەكەكە لەو شوێنە بڕۆ ئەگەر نارۆیت، دەرۆژی تر خۆتان ئامادە بكەن، چونكە ئێمە لێتان دەدەین، ئێمە ئەمە بەئاشكرا بە هەموو دونیا دەلێن، بەڵام ئێمە نامانەوێت شەڕ بكەین چونكە ئامانجی پێشمەرگە ئامانجی گەورە تری هەیە”.

سەربەست لەزگین بەرپرسی میحوەری شنگال دەشلێت بە پەكەكەمان گوتووە، بۆخۆتان بەعەقلی دانیشن و كاری تێكدەرانە نەكەن، مەگەر نا ئێمە ناچار دەبین خەتێكتان بۆ دانێن و دەلێت هێچ هێزێك لەناوەخۆی كوردستان بۆی نیە رێگا بەخۆی بدات رێگری لە هێزی پێشمەرگە بكات، دەلێت، ئەوەی بەرامبەر هێزی پێشمەرگە كراوە تەعدا بووە، چونكە هێزی پێشمەرگە ویستوویانە بچنە سنوونێ، بەڵام ئەوان رێگریان لێ كردووە، هێرشیان كردۆتە سەریان، بۆیە پێشمەرگەش ناچار بووە بەرگری لەخۆی بكات و رێگای خۆی بكاتەوە”.

هەروەها فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگە دەلێت ئەو شەڕە لە لایان پارتی كرێكارانی كوردستان لەسەرمان فەرز كراوە، بۆیە دەبێت خەڵك لەوە تێبگات كە شەڕمان بەسەر دا فەرز كرا  ئەگەر ئێمە بمانەوێت شەڕ بكەین لەكەس ناشارینەوە بەڵام ئامانجی ئێمە زۆر لەوە گەورەترە، هەروەها سەربەست لەزگین دەلێت ئەو پێنج گیراوەی دەستی ئێمە، ئامانجی پەكەكە بوو كە ئێمە بیانكوژین بۆیە ناچار بووین بیانگرین و داوا لە خانەوادەیان دەكەین، كە رێگا نەدەن پەكەكە منداڵەكانیان بەكار بهێنن بۆ ئەوەی  دوو بەرەكی لەنێوانیان پێشمەرگە و خەڵكی شنگال دروست بكات.

شایانی باسە هەر لەو كۆنفراسە رۆژنامەوانیەدا، هەر پێنج كەسەكە رادەستی خانەوادەكەیان كرانەوە كە لەهێرشی پەكەكە دا گیرابوون.

 

Back to top button