جووتيار عادل : مه‌سرور بارزانى، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانى بۆ دابینكردنی به‌نزین و نه‌وتی سپى ڕاسپارد
گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان رايده‌گه‌ينێت :” سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانى بۆ دابینكردنی به‌نزین و نه‌وتی سپى ڕاسپارد.
د. جووتیار عادل، گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له راگه‌يێندراوێكدا كه ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 14-10-2021 بڵاويكردۆته‌وه و تێدا هاتووه: “حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه به‌نزین بۆ هاووڵاتییان به نرخێكی گونجاو دابین بكات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری به‌نزین له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمى كوردستان هاورده ده‌كرا، كه ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ست بوو به نرخی نه‌وت، له ڕابردووش‌دا نرخی نه‌وت لەسەر ئاستی جیهاندا به‌رز بووه‌وه كه هاوكات بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزینیش، هەروەها هەناردەکردنی بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان لە هەندێک دەروازە ڕاگیراوە، بۆیه مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی ڕاسپاردووه سه‌ردانی به‌غداد بكه‌ن بۆ گفتوگۆكردن به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له گرفته‌كان، ”
جووتيار عادل ده‌شلێت:” له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌رۆكی حكوومه‌ت وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی ڕاسپاردووه هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی پلانی گونجاو بۆ هاورده‌كردنی به‌نزین دابنرێت تاوه‌كو له داهاتوودا قه‌یران دروست نه‌بێت”.
گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راشيگه‌ياندووه: “سه‌باره‌ت به نه‌وتی سپی، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ڕاسپێردراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م بابه‌ته له ڕێگه‌ی دابینكردنی نه‌وتی سپی و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر هاووڵاتییان له زووترین كاتدا، بۆیە هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە کە حکوومەت هەموو هەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە دەدات”.