سێ تونێڵ له‌ هه‌رێمى كوردستان ته‌واو بوون و پلانی دروستکردنی ژمارەیەکى ديكه‌ش دانراوه‌

بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، لە ھەرێمی کوردستان پلان ھەیە بۆ دروستکردنی کۆمەڵێک تونێل و تا ئێستا سێ لەوانە تەواو بوون و بەشێکی دیکەش لە پلاندایە بۆ ئەوەی دروست بکرێن، لەوانە تونێلی کۆڕەک کە تونێلێکی زۆر گەورەیە.

ئاگرین عەبدوڵڵا، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتووه‌: ”پلانێکی درێژخایەنمان ھەیە بۆ ئەوەی کۆمەڵێک تونێل لە ھەرێمی کوردستان دروست بکرێت و تا ئێستا ئەوەی پیرمام تەواو بووە و ئەزمەڕ و زاخۆش تەواو بوون و ھاتوچۆیان تێدا دەکرێت.”

ئاگرين عه‌بدوڵڵا گوتووشيه‌تى: ”لە پلاندایە ژمارەیەک تونێل بە درێژایی ٢٦.٢ کم لە ھەولێر و دھۆک و سلێمانی دروست بکرێت، کە چەندین تونێلە، لەوانە تونێلی کۆڕەک کە درێژایییەکەی ٧ کم دەبێت و چاوەڕێی بودجە دەکەین، چونکە ھەمووی تونێلەکان بە ترلیۆن دیناری دەوێت، بەڵام ئەوەی کۆڕەک زیاتر لە ١٠٠ ملیار دیناری پێویستە، چونکە یەکێک لە تونێلە گەورەکانە.”

Back to top button