مه‌سرور بارزانى، بريارى ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی نزيكه‌ى 16 مليار دينارى بۆ ئيداره‌ى گه‌رميان دا
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رايده‌گه‌ينێت:” سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا به ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی گوژمه‌ی زياتر له 15 مليار و نيو دينار بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ندین پڕۆژه له سێكته‌ره جیاجیاكانی، له ئیداره‌ی گه‌رمیان.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌ياندراوێكدا ئه‌مرۆ هه‌ينى 15-10-2021، رايگه‌ياند:” له چوارچێوه‌ی بەرژەوەندی گشتی وجێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتیانی كوردستان، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا به ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی گوژمه‌ی (١٥,٨٢٦,٠٠٠,٠٠٠) پازده ملیار و هه‌شتسه‌د و بیست و شه‌ش ملیۆن دینار بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ندین پڕۆژه له سێكته‌ره جیاجیاكانی (ڕێگه‌وبان، ئاو، ته‌ندروستی، شاره‌وانیه‌كان، په‌روه‌رده، ئاودێری، كاره‌با وئاوەدانکردنەوە) ، له ئیداره‌ی گه‌رمیان.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشيگه‌ياند:” جێی ئاماژه‌یه ئه‌م بڕه پاره‌یه به شێوه‌ی نه‌ختینه و قۆناغ به قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی ئیداره‌ی گه‌رمیان خه‌رج ده‌كرێت.