به هۆی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه فڕۆكه‌كانی توركیا بۆمبابارانی ناوچه‌كانی قه‌زای ماوه‌تیان كرد
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/10/بۆمبارانهكانى-توركيا-به‌هۆى-بوونى-په‌كه‌كه.jpg)
به هۆی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌و ناوچانه پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌جه‌نگييه‌كانی توركیا بۆمبابارانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له سنووری قه‌زای ماوه‌ت له سنوورى سلێمانی و زینی وه‌رتێ ى كرد.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له سنوورى قه‌زاى ماوه‌ت ئه‌مرۆ هه‌ينى به‌ده‌زگاى ميديايى خواكوڕكى رایگه‌یاند، فڕۆكه‌كانی توركیا نزيكه‌ى كاتژمێر 10 و نيوى پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بۆمبابارانی ده‌وروبه‌ری گوندی “كوێره‌كانی”یان له سنووری قه‌زای ماوه‌ت كردووه و كه چه‌ند كيلۆمه‌ترێك له گوندى گوڵاله‌ى سنوورى قه‌زاى ماوه‌ته‌وه دووره.
هاوكات كامه‌ران حه‌سه‌ن، قائیمقامی قه‌زاى ماوه‌ت له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: سووپاس بۆ خوای گه‌وره دانیشتوانی گوندی گه‌ڵاڵه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری سه‌لامه‌ت.
هه‌ر پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگييه‌كانی توركیا به چڕی بۆمبابارانی چیاكانی ئاسۆس و سه‌فره”یان له به‌رامبه‌ر ناوچه‌ی زینی وه‌رتێ كرد و تاوه‌كو ئێستاش زيانه‌كان نه‌زانراوه .