باوکی ئەو سکیوریتیەی لە سلێمانی به‌ ده‌ستى كوڕى به‌رپرسێكى يه‌كێتى کوژرا: تەعەدا لە کەس قبووڵ ناکەین

دوای 12 کاژێر لە کوژرانی هەڤاڵ محەممەد کە کارمەندی سکیوریتی بوو لە دەروازە سیتیی سلێمانی، ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند کە بکوژەکەی دەستگیرکراوە، بە گوتەی کەسوکارەکەی کێشەی کۆمەڵایەتییان لەگەڵ هیچ کەس نەبووە و تەنیا داوای سەروەربوونی یاسا دەکەن.
هەژار محەممەد، برای هەڤاڵ دەڵێت، “کەسێک چووەتە ناو پرۆژەی دەروازە سیتی کە کوڕی حەمەسوور دووشیوانەییە، بە خێرای لەنێو پرۆژەکە لێدەخوڕێت و سکیوریتییەکان پێیان گوتووە خێرا مەڕۆ، دواتر ئاشتیان کردوونەتەوە و براکەی من دەستی کردووەتە ملیان و ئاشتی کردوونەتەوە، بەڵام ئەو دوو فیشەک بە براکەی منەوە دەنێت و دوای 10 خولەک لە برینداربوونی گیانی لەدەستدەدات”.
محەممەد کاکە خان، باوکی هەڤاڵ داوادەکات یاسا کاری خۆی بکات و دەڵێت، “داوامان لێنەکراوە بە سوڵحی عەشایەری چارەی بکەین، هیچ کێشەمان لەگەڵ کەس نەبووە و خەڵک ئێمە دەناسێت کە کێین، نە تەعەدا لە کەس دەکەین و نە لە کەسی قبووڵ دەکەین”.
بکوژی هەڤاڵ کوڕی بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتییە لە کەرکووكه‌ و هەڤاڵ محەمەدی يش تەمەنی 31 ساڵ بوو، ماوەی شەش مانگ بوو کارمەندی سکیوریتی بوو لە دەروازە سیتی، کارەکەی تاکە سەرچاوەی داهاتی خێزانەکەی بووە.
س: رووداو
Back to top button