پۆليسى هه‌ولێر: ئەو تۆمەتبارەی ٨٠ دەفتەر دۆلاری بە فێڵ لە خەڵک وەرگرتبوو، دەستگیر کرا

به‌رێوه‌به‌رايه‌تى پۆليسى شارى هه‌ولێر رايده‌يگه‌ينێت:” ئەو تۆمەتبارەی ٨٠ دەفتەر دۆلاری بە فێڵ لە خەڵک وەرگرتبوو، دەستگیر کرا.”
 له‌ راگه‌يێندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رايه‌تى پۆليسى شارى هه‌ولێر كه‌ ئه‌مرۆ هه‌ينى له‌ په‌يجى فه‌رميى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى ( فه‌يسبووك) بڵاويكردۆته‌وه‌ و وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك كه‌وتووه‌ تێدا هاتووه‌:” بەشی پۆلیسی ناوشار ڕۆژهەڵات/ بنکەی پۆلیسی باداوە، تۆمەتبارێکیان بەناوی (ز. ا. ر) دەستگیر کرد، کە بەپێی ماددە (٤٥٦) لە یاسای سزادان داواکرابوو، “
پۆليسى شارى هه‌ولێر ده‌شلێ:” تۆمەتباری ناوبراو هەڵسابوو بە فێڵکردن لە زیاتر لە (٣) هاووڵاتی و (٣) پەڕاوی لێکۆڵینەوەشی لە هەمان بنکە هەبوو کە بڕی (٨٠۰٫٠٠٠) هەشت سەد هەزار دۆلاری ئەمریکی بە فێڵ لە هاووڵاتیان وەرگرتبوو، “
له‌ كۆتايى راگه‌يێندراوه‌كه‌ى پۆليسى هه‌ولێر هاتووه‌:” تۆمەتبار لە ئێستادا بەپێی هەمان ئەو ماددە یاساییەی سەرەوە، ڕاگیراوە.”
Back to top button