کارەکانی نۆژەنکردنەوەی شوێنەواری دەروازەی بادینان بەردەوامە

پرۆسەی کارکردن بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی شوێنەواری دەروازەی بادینان (دەرگای بادینان) لە ئامێدی بەردەوامە و کونسوڵخانەی ئەمەریکاش لە هەولێر ڕایگەیاندووە کە ئەم پڕۆژەیە یەکێکە لەو نموونانەی ھەوڵەکانی حکوومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ پارێزگاریکردنی زۆرێک لە شوێنەوار و شوێنە کو لتورییەکانی ھەرێمی کوردستان.
شایەنی باسە، پێشتر مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا کە ساڵانە 900 ملیۆن دینار بە مەبەستی بووژانەوەی کەرتی شوێنەوار خەرج بکرێت کە ئەم بڕە پارەیە کاریگەری باشی لەسەر پەرەپێدانی ئەو کەرتە دەبێت.
کونسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە هەولێر ڕایگەیاند: کارەکانی نۆژەنکردنەوەی دەرگای بادینان لە شارۆچکەی ئامێدی بە ھاوبەشی لەگەڵ زانکۆی کۆڵۆمبیا بەردەوامن، وەستا خۆجێییە شارەزاکان زۆر بە پەرۆشەوە کار بۆ نۆژەنکردنەوەی دەرگاکە و پارێزگاریکردنی ئەم شوێنەوارە ناوازەیە دەکەن.
هەروەها کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر ڕاشیگەیاندووە: ئەم پڕۆژەیە یەکێکە لەو نموونانەی ھەوڵەکانی حکوومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ پارێزگاریکردنی زۆرێک لە شوێنەوار و شوێنە کولتورییەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ نەوەکانی داھاتوو.
Back to top button