پارێزگاری هەولێر: پاش چه‌ند ڕۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت یه‌كێك له پۆلیسه برینداره‌كانی شه‌ڕه‌كه‌ی هه‌ریر گیانی له‌ده‌ستدا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/10/ئومێد-خۆشناو-.jpg)
پارێزگاری هه‌ولێر رايده‌گه‌ينێت: برینداره‌كه‌ی ڕووداوه‌كه‌ی هه‌ریر پاش چه‌ند ڕۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانییه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ینی كۆچی دوایی كرد.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر گوتيشى: برینداره‌كه ناوی ” ستار جه‌بار قادر” ه پیشه‌ی پۆلیس بوو، له كاتی به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانی، له شه‌ڕه‌كه‌ی هه‌ریر به سه‌ختی بریندار بوو، چه‌ند ڕۆژێك له‌هه‌ولێر له نه‌خۆشخانه بوو، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كۆچی دوایی كرد.
ڕاشیگه‌یاند: ئێمه چه‌ندین جار سه‌ردانمانكرد و هه‌رچی پێویستی بوو له نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت بۆمانكرد.