مەسرور بارزانی مووچەیەكی بۆ ڕزگاربوانی گۆڕە بەكۆمەڵەكان بڕییەوە

رزگاربوويهكى گۆڕە بەكۆمەڵەكان ئاشكراى دهكات : سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر بڕینەوەی مووچەیەك بۆ ڕزگاربوانی گۆڕە بەكۆمەڵەكان.
تەیمووری ئەنفال، كهیەكێكه لە رزگاربوانی گۆڕە بەكۆمەڵەكان،ئهمرۆ شهممه 16-10-2021 لە پهيجى فهرميى خۆى لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نوسيوويهتى:” پاش هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر، توانراوە مووچەیەکی یەك ملیۆن و 200 هەزار دیناری بۆ ڕزگاربوانی گۆڕە بەکۆمەڵەكان ببڕدرێتەوە.
تهيموورى ئهنفال ههروهها نووسيوويهتى: “هەرچەندە پێشووتر بڕیارێکی لەم جۆرە هەبوو، بەڵام شكستی پێهێنرابوو، هیچ كاتێك نەڕۆشتبووە واری جێبەجێکردنەوە، بەڵام ئەم بڕیارەی ئێستە بڕیارێکی تازەیە و جەنابی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەریكردووە”.
تەیمووری ئەنفال دهشلێ: “من وەک تاکە ڕزگاربووی گۆڕی بەکۆمەڵی ژن و منداڵە ئەنفال کراوەکان و بە نوێنەرایەتیی ڕزگاربوانی ئەو تاوانە، زۆر سوپاسی جەنابی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم، هەروەها سوپاسی کوێستان خان دەکەم و ئەم کارەیان بەرز دەنرخێنم”.
ئهو رزگاربووهى گۆڕهبهكۆمهلهكان دهشلێت:” پێویستە بۆ لەمەو دوا ڕزگاربوانی گۆڕی بەکۆمەڵ ژیانێکی شەرفمەندانەیان بۆ فەراهەم بکرێت و ڕێزی تایبەتیان لێبگیرێت و بەشداریان پێ بکرێت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لە کۆڕو کۆبونەوەکاندا بۆ بەجینۆساید ناساندنی تاوانی ئەنفال ،
