چالاكوانانی كەركووك..هۆكاری پشت سزادانی یەكێتی خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەرە
بەرەبەیانی 16ـی ئۆكتۆبەر لاهوور جەنگی سەردەستەی خیانەتكارانی 16ـی ئۆكتۆبەر فەرمانێكی خیانەتكاری ئاڕاستەی فەرماندە سەربازییەكانی یەكێتی دەكات لە بەرەكانی پێشەوەی بەرگری، تێدا هاتووە پاشەكشێ بكەن و ڕێگا بدەن با هێزەكانی عێراق كەركووك داگیربكەن،ئەو ڕۆژە ناوندرا ڕۆژی ڕەشی نیشتیمانی خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر.
هاوڵاتییانی كەركووك دەڵێن ڕۆژی 10ـی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ ئێمە ڕقی خۆمان بەسەر خیانەتكارانی 16ی ئۆكتۆبەر ڕشت و لە هەڵبژاردن بایكۆتمان كردن،دەبێت یەكێتی و سەرانی 16ـی ئۆكتۆبەر باجی ئەو خیانەتە گەورەیە بدەن لەگەڵمان كردیان، دەنگی خۆماندا بەو پارتەی هەمییشە لەگەڵمان بووە ئەویش پارتی دیموكراتی كوردستانە.
سلێمان حمە ساڵح، چالاكوانێكی سیاسییە و لە شاری كەركووك دادەنیشێت، بە خواكوڕكی ڕاگەیاند:” دەنگ نەدان بە یەكێتی و كەم بوونەوەی دەنگەكانی یەكێتی لە كەركووك،هۆكار ئەو خیانەتەبوو چەند سەركردەیەكی كرديان لە 16ـی ئۆكتۆبەر و ،خەڵكی كەركووك بۆیان ڕونبوویەوە یەكێتی خیانەتی لێكردوون، شارەكەیانی فرۆشتووە بە سوپا و حەشدی شەعبی،تۆمەتباریان ناكەین ئەوە سەركردەكانی ئەو حزبە لە بەیان نامەكانیان بە ڕونی پێمان دەڵێن بەشێك لە ئێمە خیانەتەكەی كردووە”.
سلێمان حمە ساڵح گوتیشی:”لەم هەڵبژاردنە خەڵكی كەركووك بە ڕوحی تۆڵەكردنەوە ڕۆشتنە سەر سندووقەكانی دەنگدان و دەنگیان بە پارتی داو سزای یەكێتیان دا،یەكێتی 6 كورسی هەبوو ئێستە لەم هەڵبژاردنە 3 كورسی بەدەست هێناوەتەوە.
ساڵی 2018 پارتی بەشداری هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی نەكرد لە كەركووك، یەكێتی 6 كورسی پەرلەمانی بەدەست هێنا، ئەوەش بە تەزویرات ئەو كورسیانەی بردبوویەوە، سەرانی ئێران وەك پاداشت ئەو دەنگانەی بۆ خستەسندووقەكانی دەنگدان، ئەم هەڵبژاردنە دەری خست یەكێتی 2018 چەند تەزویرێكی گەورەی كردبوو،بڕوام واییە ئەوكاتە پارتی بەشداری هەڵبژاردنی بكردایە دەنگێكی زۆری دەبردەوە،سلێمان حمە ساڵح وای گوت.
لای خۆشیەوە ڕهنجدهر بنهیی، چالاكوانی دیاری پارێزگای كهركووك،بە خواكوڕكی ڕاگەیاند:” كوردانی ئەم شارە كوردێكی ئازان هەرگیز خیانەت لەكەس قبووڵ ناكەن و لەكاتی خۆیدا سزای توندیان دەدەن، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ئەو دەرفەتە بوو كەركووكییەكان دەیان ویست بۆ سزادانی سەرانی خیانەتكارانی 16ـی ئۆكتۆبەر كە گەیاندوونی بەو ڕۆژە ڕاشە،10ی ئوكتۆبەری ئەمساڵ لەسەر سندووقی دەنگدان سزای دان.
گوتيشى:” ساڵانێكی زۆر پارێزگاری كەركووك بە دەست یەكێتییەوە بووە نەی توانیوە خزمەتێكی باش بە كەركووكییەكان بكات،تەنانەت سەردامانێك ئەوان پارێزگار بوون تەعریب هەبووە،پاش فرۆشتنی كەركووك لە 16ـی ئۆكتۆبەر بەعەرەب كردن و داگیركاری بەفراوانی دەستی پێكرد،ئێستە پارێزگارێكی سەپێندراو حكوومڕانی دەكات ئەوەش ژیانی لە كوردانی كەركووك تاڵكردووە، ئێستە پاش ئەوەی پارتی دەنگێكی زۆری بەدەست هێناوە و نوێنەری دەڕواتە بەغدا دەوا دەكرێت دۆخی كەركووك ئاسایی بكرێتەوە پارێزگارێك كە پارتی بێت دابندرێت بۆ شارەكەمان.