فه‌یسه‌ڵ دێهاتی نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس كۆچی دواییكرد
له راگه‌یه‌ندراوێكدا لقی هه‌ولێری یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد ئاشكرای كرد، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس “فه‌یسه‌ڵ دێهاتی” ئه‌مڕۆ شه‌ممه (16ی ئۆكتۆبه‌ری 2021) به نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.
یه‌كێتی نووسه‌ران لهپهيجى فهرميى خۆى ئه‌مرۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس “فه‌یسه‌ڵ دێهاتی” ده‌كه‌ین، كه دوای ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كرد.
فه‌یسه‌ڵ دێهاتی، ئه‌ندامی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد بووه، جگه له نووسین و شیعره‌كانی، له بواری رۆژنامه‌نووسیشدا كاری كردووه، ماوه‌یه‌ك سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی “هه‌ولێر” بووه، پێشتریش له گۆڤاری “گوڵان” كاری كردووه.