نێچيرڤان بارزانى،سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى قه‌ته‌ر ده‌كات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/10/نێچيرڤان-بارزانى-3.jpg)
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2021/10/16 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێكى فه‌رمى به‌ره‌و ده‌وحه‌ى پايته‌ختى قه‌ته‌ر به‌ڕێكه‌وت.
له سه‌ردانه‌كه‌يدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز خاوه‌نشكۆ شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى، ميرى قه‌ته‌ر و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى ديكه‌ى قه‌ته‌رى كۆده‌بێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخى عيراق و ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، تاوتوێ ده‌كرێن.