جەعجەع: حیزبوڵڵا درۆ دەكات

سەمیر جەعجەع، سەرۆکی پارتی هێزەکانی لوبنان درەنگانی هەینی ڕەتیکردەوە کە حزبەکەی پلانی ئەنجامدانی ئەو توندوتیژیانەی لە شە قامەکانی بەیروتدا داڕشتبێت کە حەوت کوژراوی لێکەوتەوە و، گوتیشی کۆبوونەوەی حیزبەكەی کە ڕۆژی ڕابردوو بەڕێوەچوو بەپاکی و بێ مەبەستی سیاسی بووە. ”

سەرۆکی پارتی هێزەکانی لوبنان بە دەنگی لوبنانی گوت” کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردن بووە لەسەر هەڵبژاردنەکان و لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەی بەندەری بەیروتی ساڵی ڕابردوو نەك شتی دیكە.”

س: ئه‌لشه‌رقيه‌

Back to top button