عەلی باپیر: پێشمەرگە تۆمەتبار دەكات
خواكوڕك
ئەمرۆ 4ی 3ی 2017 عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی بەپیاوە نزیكەكەی ئێران ناسراوە، دەلێت ئێمە چاوەرێی ئەوەمان دەكرد پەرلەمان كارا بكرێتەوە، كەشی بارگرژی سەربازیشی خرایە سەر و چاودێرانیش پێیان وایە پەیامەكەی عەلی باپیر لایانگری پەكەكەیە، دژ بە پێشمەرگەیە،
لە تۆری كۆمەڵایەتی فیس بووك، لە پێگەكەی خۆی دا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كە بە پیاوە نزیكەكەی ئێران ناسراوە، دەنووسێت، جەماوەری کوردستان چاوەڕێن بڕیاربەدەستان ئەو بارگرژییەی سیاسییەی کە هەیە کۆتایی پێبهێنن،هەموو لایەنەکان لە کەشێکی تەباییدا بۆچارەسەری کێشەکان و کاراکردنەوەی دامەزراوەکان کۆببنەوە، نەک بارگرژی سەربازیش بخەنە سەر بارگرژی سیاسی.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەم لێدوانەی عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی بەتەواوی لایانگری پارتی كرێكارانی كوردستانی تێدا بەرجەستە بووە، پێشمەرگەی تێدا تاوانبار پێشان داوە، ئەمەش بەبەڵگەی هەماهەنگی نێوان ئێران و ئەو رووداوە كە كاریگەری لەسەر عەلی باپیر هەیە وەك خۆی یەكڵاكردنەوە بۆ بەرەی پەكەكە دژی پێشمەرگە بەئاسانی هەست پێدەكرێت،