به‌رپرسی لقی 17ـی پارتی: شنگالییەکان له‌م هه‌ڵژاردنه‌ پەیامێکیان بە پەکەک و حەشدی شه‌عبی دا و پێیان گوتن، ئێرە شوێنی ئێوە نییە

 

 

دواى ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنی 10ـی ئۆكتۆبه‌ر خه‌لكی شنگال ده‌نگیاندا به‌ كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ به‌رامبه‌ردا هیچ كام له‌ كانیدانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ و حه‌شدی شه‌عبی ده‌رنه‌چوو به‌رپرسێكی پارتی رایده‌گه‌یێنێت كه‌ ئه‌مه‌ په‌یامێكی گرنگ بوو كه‌ پارتی و شنگال لە هەموو پلانەکانی دوژمنان گەورەترن.

 

سەیدۆ چەتۆ،بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنەکانی لقی 17ی شنگالی پارتی  رایگه‌یاند ده‌نگدانی خه‌لكی شنگال به‌ كاندیدانی پارتی ده‌ر خه‌ری ئه‌و راستیه‌یه‌ كه‌ خه‌لكی شنگال ئه‌وه‌ باش ده‌زانن كه‌ ته‌نها سه‌رۆك بارزانی و پارتی له‌ خه‌می شنگالیه‌كانن، و پارتی بە واقع و کردار لەگەڵ شنگالییەکانە و موزایەدە بەسەر شنگالەوە ناکات بۆیه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ به‌ ده‌نگدان به‌ كاندیدانی پارتی ده‌ریان خست كه‌ پارتی و شنگالیه‌كان له‌یه‌ك جیاناكرێنه‌وه‌.

 

هه‌روه‌ها ئه‌و به‌ر پرسه‌ی پارتی راشیگه‌یاند كه‌ چەندین ساڵە ئەو هێزانە لە شنگالن، بەڵام هەمووشیان نەیانتوانی یەک کورسی بەدەست بهێنن، سەرەڕای ئەوەی ئێمە لە شنگالیش نین و خەڵک لەژێر دەسەڵاتی ئەو ‌هێزانەدایە، کەچی لە شنگال و نێو کەمپەکانیش بووینەتە یەکەم لەسەر ئاستی شنگال.

هه‌روه‌ها گوتیشی: شنگالییەکان پەیامێکیان بە پەکەک و حەشد و گرووپ و لایەنەکانی شنگال دا و پێیان گوتن، ئێرە شوێنی ئێوە نییە، ئەوەی دەتوانێت خزمەت بە شنگال بکات، هەر پارتی و سەرۆک بارزانییە.

Back to top button